شەش توشبووی تر لە دەربەندیخان دەستنیشان كرا

24.03.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، توشبوونی شەش كەسیتری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند و بەوەش ژمارەی توشبووان گەیشتە 97 كەس. 

وەزارەتی تەندروستی كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانكرا". 

ئەو وەزارەتە رونیكردەوە توشبووەكان "لە دوو خێزانن و بەركەوتووانی توشبووی دوێنێن كە سێ ئافرەت و دوو منداڵ و یەك پیاوی تێدایە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن". 

629 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations