حكومەتی هەرێم بڕێك پارەی بۆ دەربەندیخان تەرخان كرد

24.03.2020

لڤین: 
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند: حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەكی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخاندەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا كە بڕی پارەكەی دیاری نەكردووە، بەڵام ئاشكرای دەكات كە ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێم بە پێی توانای  حكومەتە بۆ یارمەتیی ئەو قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆیانە كە رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ناوچەكانی دیكەی ھەرێم زیاترە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە كە كەمێك لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستی 6 توشبووی تری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو قەزایە راگەیاند لە كاتێكدا پێشتریش 8 توشبووی تری هەبوو.   

536 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations