دەزگای خێرخوازی مام پێداویستی خۆپارێزی گەیاندە ئیدارەی راپەڕین

25.03.2020

لڤین:

دوای چەند ناوچەیەكیتر دەزگای خێرخوازی مام، ئەمڕۆ بڕێك كەرەستەی خۆپارێزی پزیشكی گەیاندە ئیدارەی راپەڕین و دەشڵێن بەردەوام دەبین لە دابین كردنی ئەو جۆرە كەرەستانە. 

بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەزگای خێرخوازی مام دەستی كردووە بە دابەشكردنی كەرەستەی خۆپارێزی ئەمرۆش بڕێَك كەرەستەی خۆپارێزی گەیاند ئیدارەی راپەڕین.

ئەوەش لە دوای چەند ناوچەیەكیتری هەرێمی كوردستان بوو كە بڕیاریشیە بەردەوام بن لە دابینكردنی ئەو كەرەستە و پێداویستیانەی بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا بەكار هێندرێت. 

78 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations