وەزیری تەندروستی: 100 نمونەی پشكنین لە دەربەندیخان وەرگیراوە

25.03.2020

لڤین: 
وەزیری تەندروستی رایگەیاند دەربەندیخان رەوشەكەی ئاسایی نیە و تاكو ئێستا 100 نمونەی بۆ پشكنین بە توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرگیراوە تاكو ئێستا 17 حاڵەت دیاری كراوە. 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی دەربەندیخان بەراورد بە ناوچەكانی دیكە زیاترە و ئەوەش دەخوازێت لێمان بە جلی خۆپارێزییەوە سەردانی دەربەندیخان بكەین. ئێمە لە قۆناغی چارەسەر و كۆنترۆڵكردنداین بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە لە دەست دەرنەچێت و تەشەنە نەكات.

وەزیری تەندروستی وتیشی: هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی رێكارەكان بن و نەیەنە دەرەوە. دەربەندیخان تایبەتمەندی هەیە و شارەكە كەرەنتین كراوە و سەرۆكی حكومەت بودجەیەكی تایبەتی بۆ تەرخان كردووە.

ئەو وەزیرە ئاشكراشیكرد: ئەنجامی پشكنینەكان كەمێك دوا دەكەوێت، تەنیا لە قەزای دەربەندیخان زیاتر لە 100 نموونەی پشكنین وەرگیراوە و 17 حاڵەتی پشتڕاستكراوە راگەیەندراوە.

1049 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations