كەسێك بەهۆی گاڵتەكردنی بە هێڵی گەرمی رووبەربوونەوەی كۆرۆنا دەستگیر دەكرێت

26.03.2020

لڤین: 
ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای دەكات، شەوی 24-3-2020 هاووڵاتیەكی دانیشتووی دووكان دوای پەیوەندیكردنی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی ئەوەی تیمە تەندروستیەكانی فریوداوە دەستگیر كراوە. 

ئاسایش رونیدەكاتەوە: ئەو هاوڵاتیە لە كاتی پەیوەندیەكەیدا پێی وتوون لە ئێران گەڕاوەتەوە وتووشی كۆرۆنا بووە، دوای بەدەنگەوەچوونی كارمەندانی تەندروستی، پەیوەندی پێوەكراوە و خۆی لێكردوون بەئافرەت، كارمەندانی تەندروستیش بۆیان دەركەوتووە ئەوكەسە فریوی داون و بۆ گاڵتەپێكردن پەیوەندیی پێوەكردوون. 

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند: بەپێی فەرمانی دادوەر و بەگوێرەی ماددەی دووی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن كەسەكەیان دەستگیركردووە، كەسەكە دانی بەوەدا ناوە كە ئەو پەیوەندییەی تەنیا بۆ گاڵتەپێكردن كردووە و داوای لێبووردنی لە كارمەندانی تەندروستی و هێڵی گەرمیی ژمارە 122 كردووە.

1621 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations