توشبوانی كۆرۆنا لە ئێران نزیك بووەتەوە لە 30 هەزار

26.03.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای دەكات لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 2هەزار كەس توشی كۆرۆنا بووە و كۆی گشتی توشبووان نزیك بووەتەوە لە 30 هەزار كەس. 

كیانوش جهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، رایگەیاند: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا2هەزار و 389 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. 

ناوبراو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەش كرد، لە كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا تا ئێستا10 هەزار و457 كەس چاكبوونەتەوە. 

تائێٍستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئێران بەشێوەیەكی فەرمی وەك توشبووی كۆرۆنا راگەیەندراوە 29 هەزار و406 كەس راگەیەندراوە و2هەزار و 234 كەس گیانیان لەدەستداوە. 

329 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations