زیاتر لە نیوەی توشبووەكانی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبونەتەوە

26.03.2020

لڤین: 
لە شاری سلێمانی ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاك بونەتەوە گەیشتە 39 كەس و بەوەش زیاتر لە نیوەی توشبووەكان لە سلێمانی چاكبونەتەوە. 

سەباح نەسرەدین هەورامی، بەڕێَوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ژمارەیەك توشبووی تری كۆرۆنا چاكبونەتەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەكانی خۆیان. 

ناوبراو رایگەیاند 12 توشبووی تر لە شاری سلێمانی دوای جێبەجێكردنی ستانداردە جیهانیەكان بۆ چاكبونەوە لە كۆرۆنا كە چارەسەریان وەرگرتووە ئەمشەو دەگەڕێَنەوە ماڵەكانی خۆیان.

بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە نەخۆشیەكە چاك بونەتەوە گەیشتە 39 كەس لە شاری سلێمانی كە تاكو ئێٍتا لەو شارە 67كەس توشی ڤایرۆسەكەبوون، لە كۆی هەرێمی كوردستانیش 103 كەس توش بوو هەیە.  

829 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations