خێزانی شیفا گەردی چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی كەناڵی رووداو هەڵدەدەنەوە

27.03.2020

لڤین: 
بنەماڵەی شیفا گەردی رۆژنامەنوسی شەهید ئاشكرای دەكەن كە پێشكەشكاری رووداو هەیە زەوی وەرگرتووە بەهاكەی دەگاتە 40 دەفتەر دۆلار و بە پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت شوقە و ئۆتۆمبێلت وەرگرتووە لەوكاتەی پەیامنێری رووداو بووین. 

 هیوا زكری گەردی، برای رۆژنامەنوسی شەهید شیفا گەردی، رەخنە لە پەرلەمانتارێكی پارتی دەگرێت و دەڵێت: تۆی پەیامنێر لەلایەن خاوەنی كەناڵی رووداو خانویەكی 500 مەترین لە مەسیف هەیە بەڵام ئێمەی ماڵباتی شیفا گەردی كە بابم 37 ساڵە پێشمەرگەیە ئاوارە و دەربەدەر بوینە لەسەر كوردایەتی و خەبات و قوربانیدان، خاوەنی یەك بست زەوی و شوقە نین. 

ناوبراو لە نوسینێكدا كە لە هەژماری خۆی و پەڕەی شیفا گەردی كە فێری ڤای فەیسبووكی هەیە نوسینەكەی بڵاو كردەوە، رەخنە لە هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی و پەیامنێری پێشووی كەناڵی رووداو دەگرێت و دەڵێت: تۆرڕاستەكەی لە كوردستان دادپەروەری نیە، چونكە ئەو كەناڵەی تۆ كارت لێكردووە و ئەو پۆستەیان بۆ بڵاوكردویتەوە دادپەروەر نیە. ئەگەر هەبا نەدەكرا تۆ پەرلەمانتار بیت كە ئێٍستا خاوەن شەهادە نیت.

هیوا زكری گەردی ئەوەش دەڵێت: زۆریش سودمەند بوویت لە داهاتی كوردستان بێ زەحمەت و قوربانیدان؟ شیفای خوشكم خاوەن دوو شەهادە بوو  هەتا بڵێی لێهاتوو، بەڵام  بێ رێنمایی و راهێنان بۆ جاری سێهەم ناردیان یان با بڵێم رێیاندا بچێتە ناو ئاگربارانی موسڵ هەتا شەهید بوو، كە پێشكەشكار و بەڕێوەبەری بەشێكی گرنگی كەناڵ بوو ئایا ئەوە ڕەواو و دادپەروەری بوو؟. 

ئەو رونیدەكاتەوە ئەو پەرلەمانتارەی ئێستای پارتی كە پێشتر پەیامنێری كەناڵەكە بووە ئۆتۆمبێل و شوقەی وەرگرتووە لەلایەن خاوەنی كەناڵ و خانویەكی 500 مەتریشی هەیە لە مەسیف. 

ئەوەشی ئاشكرا دەكات كە هەندێك پێشكەشكاری رووداو زوی 40 دەفتەریان وەرگرتووە ئیتر چۆن روویاندێت باسی دادپەروەری بكەن. 

ئەو نوسینە هیوا زیکری گەردی لە هەژماری خۆی و پەڕەی شیفا گەردی بۆ ماوەیەكی كەم مایەوە و دواتر سڕدرایەوە، بەڵام تیادا باسی ئەوەشی كردووە كە بە پارتی و حكومەت و كەناڵی رووداو لە كاتی پرسەكەدا تەنها 5 ملیۆن دیناریان خەرج كردووە. 

دەقی نوسینەكە: 

17960 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations