راگرتنی دەوام لە هەرێمی كوردستان درژێكرایەوە

28.03.2020

لڤین: 
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت راگرتنی دەوام بەردەوام دەبێت تاكو 16ی مانگی داهاتوو بۆ ئەوەی خۆپارێزی بكرێت لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند "لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی ڕۆژانی پشوو". 

ناوبراو ئاشكرای دەكات پشووەكە  "لە سەرجەم وەزارەت و دەستە وفەرمانگە ودامەزراوەكانی ھەرێم و زانكۆ و پەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەكانی خوێندنی حكومی وئەھلی (جگە لە ھێزەكانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەكانی تەندروستی)" دەگرێتەوە. 

نوتەبێژی حكومەت ئەوەشی ئاشكرا كرد پشووەكە "لە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٩-٣-٢٠٢٠ تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٦-٤ -٢٠٢٠" بەردەوام دەبێت. 

ئەوەش رونكردووەتەوە "وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەكان بەردەوام دەبن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتیە فریاگوزارییەكان بە ھاووڵاتیان لە ڕێگای پیادەكردنی ئێشگریی".

670 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations