یەك ژمارەی ئۆتۆمبێلی پۆلیس بە دوو ئۆتۆمبێلەوەیە

28.03.2020

لڤین: 
`ژمارەی تابلۆی (2)ی پۆلیس بە دوو ئۆتۆمبێلی بەرپرسانی پۆلیسەوەیە كەبەهۆی نزیكی یەكیان لە سەرۆكی حكومەتەوە بڕیاردراوە لە بەرپرسەكەی تر بسێندرێتەوە. 

تابلۆی ژمارە (2)ی پۆلیس كە بە ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزەری عەمید فەرهاد، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمەوەیە، هاوكات هەمان ژمارە بە ئۆتۆمبێلی لاندكرۆزەری عەمید دلێر نەجار، بەڕێَوەبەری پۆلیسی هەولێریشەوەیە. 

بە گوێرەی زانیاریەكانی لڤین پرێس، ئەمڕۆ جێگری بەڕێَوەبەری پۆلیسی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە كە ئەو ژمارەیە لێبكاتەوە بیگێڕێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو ژمارەیە دراوەتە بەڕیچوەبەری پۆلیسی هەولێر.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی رونكردەوە، ئەو بەرپرسەی پۆلیسی هەرێم ئامادە نەبووە ئەو ژمارەیە بگێڕێتەوە، بەڵام بەهۆی نزیكی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە سەرۆكی حكومەتەوە داوای ئەو ژمارەیە لە بەپرسەكەی پۆلیسی هەرێم كراوەتەوە. 

3578 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations