قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان درێژ دەكرێتەوە

28.03.2020

لڤین: 
وا بڕیارە سبەینێ وەزیری ناوخۆ كۆبونەوەیەك ئەنجام بدات و تیایدا بڕیار لە درێژ كردنەوە و شێوازی قەدەغەی هاتوچۆ بدەن بۆ ماوەی داهاتوو، لە هەرێمی كوردستاندا. 

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەك بۆ لڤین پرێس، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە قەدەغەی هاتوچۆ تاكو 15ی مانگ درێ دەكاتەوە و هەریەكە لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ گەیشتونەتە بڕیار لەو بارەیەوە بەڵام سبەینێ رێبەر ئەحمەد بە شێوەی ئۆنلاین كۆبونەوە لەگەڵ یەكە ئیداریەكانی هەرێمی كوردستان دەكات. 

سەرچاوەكەی لڤین ئەوەشی رونكردەوە، مەبەستی كۆبونەوەكەی سبەینێ بەمەبەستی پیویستی گۆڕانكاریە لە شێوازی قەدەغەی هاتوچۆ و پێشبینی دەكرێت كەمێك ئاسانكاری بكرێت لە قەدەغەی هاتوچۆكەدا. 

6122 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations