لاهور شێخ جەنگی: هاوکار دەبین بۆ پشتیوانی کردنی هەژاران و کەم دەرامەتەکان

28.03.2020

لڤین: 
هاوسەرۆكی یەكێتی داوایەكی بۆ تێپەڕكردنی رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان و سلێمانی ئاراستەی بازرگانانی شارەكە دەكات بۆ ئەوەی تەواوی ئەو خۆراك و پێداویستیانە لەژێر چەترێكدا كۆبكەنەوە بیگەیەننە دەستی زۆرترین خێزانی هەژار وكەم دەرامەت.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، ئەمڕۆ لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژوری بازرگانی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانی بازرگانان لەم تەنگەژەیەدا دووپاتكردەوە بۆئەوەی بتوانن زۆرترین وباشترین خۆراك بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن و نەهێڵن نرخ بەرزببێتەوە. 

ناوبراو  دەستخۆشی لە كارە خێرخوازیەكانی بازرگاكان كرد داوای كرد "بازرگانان لەنێوخۆیان لیژنەیەك دروست بكەن وتەواوی ئەو خۆراك وپێداویستیانە لەژێر چەترێكدا كۆبكەنەوە تاوەكو بەیەكسانی بگاتە دەستی زۆرترین خێزانی هەژار وكەم دەرامەت". 

ئەو لەو كۆبونەوەیەدا ئەوەشی پێراگەیاندن كە وەك یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لەڕووی ماددی ومەعنەوی بەشدار دەیبن لە هاوكاری کردنی بازرگانان لە پشتیوانی كردنی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و  بازرگانانیش لەبەرامبەر پشتیوانیەكانی لاهور شێخ جەنگی و سەرۆكایەتی یەكێتی سوپاسی تایبەتیان ئاراستە كرد.

1194 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations