ئێستا 1248كەس لە كەرەنتیندا ماونەتەوە

29.03.2020

لڤین: 
تاكو ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە كەرەنتینەكانی هەرێمی كوردستاندا ماونەتەوە 1248كەسە و زۆرینەشیان لە شاری دهۆكن و دوای ئەویش شاری هەولێر، كۆی گشتی ئەوانەی توشی كۆرۆنا بوون 128 كەسن. 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، راگەیەندراوی ژمارە (31)ی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو (544) پشكنین كراوە، (396) هەولێر، (92) سلێمانی، (56) دهۆك. ئەنجام (6) تووشبووی نوێ تۆماركرا.وە

دەقی راگەیەندراوەكە

راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (31)


سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ كەڕەنتین كردن و دۆزینەوە و پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1- كەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە كەرەنتینەكان (5315) هاووڵاتی بوون لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1248) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (299) لە هەولێر، (238) لە سلێمانی، (626) لە دهۆك، (30) لە هەڵەبجە، (35) لە ڕاپەرین، (20) لە كۆیە وە (4076) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە 24 كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (42) هاووڵاتی.

2- پشكنین

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو (544) پشكنین كراوە، (396) هەولێر، (92) سلێمانی، (56) دهۆك.

دەرەنجام (6) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

* پارێزگای هەولێر (3) پۆزەتیڤ، كە پیاون تەمەنیان (34)، (35)، (54) ساڵ دوویان هاووڵاتی بیانین لە كەرەنتن بوون، یەكیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.

* پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، كە ئافرەتێكە تەمەن (70) ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.

* پارێزگای دهۆك (2) پۆزەتیڤ، كە پیاون تەمەنیان (19)، (21) ساڵ كە بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون كە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.

3- ئاماری گشتی

كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١٢٨) تووشبوو،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (55) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان و پابەندبن بە رێنماییەكانی تەندروستی و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
29ی ئازاری 2020

301 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations