٥٣ پەنابەری عێراقی لە وڵاتانی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

29.03.2020

لڤین:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا ٥٣ پەنابەری عێراقی لە وڵاتانی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، دوو كەسیش لەوانە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند تا ئێستا ٥٣ هاوڵاتی عێراقی لە دەرەوەی وڵات توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەو وەزارەتە رونیدەكاتەوە، لە بەلجیكا ١١ پەنابەر، ئوردن ١٢ پەنابەر، ئیتاڵیا ٦ پەنابەر، ئەمریكا ٥ پەنابەر، بەریتانیا ٥ پەنابەر، كەنەدا ٦ پەنابەر، نەمسا ٥ پەنابەرو لوبنان ٢ پەنابەر و ئێرانیش پەنابەرێكی عێراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەو وەزارەتە بەر اگەیەندراوێك ئاشكراشی كردووە كە ئەو دووكەسەی گیانیان لەدەستداوە یەكیان لە نەرویج  بووە و ئەوەیتریشیان لەبەریتانیا.

444 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations