سوریا ئامارە نوێیەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

29.03.2020

لڤین: 
حكومەتی سوریا توشبونی چوار كەسیتری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی راگەیاند و ئاشكراشی كرد ژنێكیتوشبوو بەو ڤایرۆسە ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە. 

بەگوێرەی میدیاكانی سوریا ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی سوریا توشبوونی 4 كەسیتری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی راگەیاند، بەوشە ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 9 كەس. 

هاوكات هەر ئەمڕۆ ئەو وڵاتە رایگەیاند ژنێكی بەتەمەن دوای توشبوونی بە ڤایرۆسەكە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا و ئەمەش یەكەمین حاڵەتی مردنە كە لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە بە فەرمی رادەگەیەندرێت. 

هاوكات ئیدارەی خۆسەری لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، رێككارەكانی خۆپارێزی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی توند تر كردەوە و بڕیاریدا وەرگرتنی گومرك و باج كەم بكاتەوە و قەدەغەی هاتوچۆ توند =بكاتەوە و سەلەی خواردنیش بۆ هەژاران ئامادە بكات. 

755 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations