دۆسیەی یەك ملیار دۆلارەكەی هەرێم درایە وەزارەتی دەرەوەی عێراق

29.03.2020

لڤین: 
دوو پەرلەمانتاری كورد لە بەغداد داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەكەن بڕی یەك ملیار دۆلاری هەرێم لە بانكە لوبنانیەكە وەربگریچتەوە و بیگڕێتەوە بۆ عێراق و بیداتە خزمەت خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە. 

هەریەكە لە غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەفەرمی داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كردووە "لێكۆڵینەوە و كاری یاسایی بكات بۆ گێڕانەوەی بری یەك ملیار دۆلار كە داهاتی نەوتی هەرێمە و لە یەكێك لە بانكەكانی لوبنان دەستیبەسەردا گیراوە، ترس هەیە ئەو بانكە ئیفلاس بكات و تەواوی ئەو پارەیەش دەفەوتێ".

غالب محەمەد، لەوبارەیەوە رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەست بەسەر ئەو پارەیەدا بگرێت وەك داهاتی عێراق، پارێزگاری لێبكات و بیگەرێنێتەوە بۆ عێراق بۆ هاوڵاتیانی هەرێم خەرج بكرێت.

ئەو باسی پێشوازی دەكات لە بڕیاری داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان بۆ لێكۆڵینەوە "لە مەلەفی یەك ملیار دۆلاری حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت لە بانكێكی لوبنانی و وەرگرتنی (٢٥٠) ملیۆن دۆلار لەلایەن راوێژكارێكی وەهمی ەوە لە كۆمپانیای رۆزنەفت بۆ پێدانی قەرز بە حكومەتی هەرێم كرد".

ئەو هیوای خواستووە كە داواكاری گشتی بتوانێت بەئەركەكانی خۆی هەستێت و لە بری ئەوەی پارێزگاری لە حزب و بنەماڵەكان بكات ، پارێزگاری لە ماف و داهات خەڵك بكەن.

5609 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations