سبەینێ 300 خوێندكاری هەرێمی كوردستان لە قوبرسەوە دەگەڕێنەوە

29.03.2020

لڤین: 
سبەینێ 300 خوێندكاری هەرێمی كوردستان لە قوبرسەوە دەگەڕێَنەوە هەرێمی كوردستان، ئەوەش دوای ئەو هەوڵانەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا دێت.

ئارام محەمەد، وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: بەهۆی‌ بڵاوبونەوە و مەترسییەكانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لەسەر ژیانی‌ فێرخوازانی كورد لە دەرەوەی وڵات، بڕیارە دوانیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە، 300 خوێندكاری هەرێمی كوردستان لە قوبرسەوە بگەڕێنەوە.

ناوبراو راشیگەیاند: هێنانەوەی ئەو خوێندكارانە لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت و بەهەماهەنگی‌ وەزارەتەكانی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ و ناوخۆ و گواستنەوەو گەیاندن و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو نوێنەرایەتی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستانە لە بەغداد.

870 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations