پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

02.04.2020

لڤین: 
پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێی نوێی لە بارەی قەدەغی هاتوچۆ لە ناوشاردا راگەیاند كە تیایدا بڕیاری كردنەوەی نۆرینگەی پزیشكەكانی هەڵوەشاندەوە و رێگای هاتوچۆ لە حاڵەتی زۆر پێویست لە 12 شەو تا 6ی بەیانی دەكاتەوە.

هەڤاڵ ئەبو بەكر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌، ئەمرۆ پێنج شەممە، بە نوسراوێكی‌ فەڕمی‌ چەند بڕیارو ڕێنماییەكی‌ نوێی‌ لەسەر هاتووچۆی‌ هاوڵاتیان و كاسبكارو كارگەكانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دەركرد.

بەگوێرەی بڕیارەكانی پارێزگاری سلێمانی بۆ حاڵەتی زۆر پێویست هاوڵاتیان دەتوانن كارەكانیان لە 12ی شەو تا 6 بەیانی ئەنجام بدەن و دواتر بۆ هیچ كەسێ نیە مۆڵەتی كاركردنی بەكار بهێنێت بۆ هاتوچۆ. 

پارێزگاری سلێمانی لەو نوسراوەدا ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە كە رێیدەدا بە كردنەوەی نۆرینگەی پزیشكەكان، كۆمپانیاكانی خۆراكیش تەنها لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاكو 1 نیوەڕۆ بۆیان هەیە پێداویستی دابەش بكەن بەسەر ماركێتەكاندا. 


دەقی نوسراوەكە: 

2136 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations