وەزارەتی تەندروستی: ٣٥ كەسی نوێ كەرەنتین كران

02.04.2020

لڤین:  
وەزارەتی تەندروستی دواین ئامارەكانی توشبون و پشكنینەكانی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٣٥) هاوڵاتی كەرەنتین كراون و (١٠٨٧) پشكنینیش ئەنجامدراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و رایگەیاند لە ئێٍستادا تەنها (١٤٩٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٥٤٦) لە هەولێر، (١٣٩) لە سلێمانی، (٧٢٢) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین. 

ئەو وەزارەتە باسی ئەوەشی كردووە تاكو ئێستا ژمارەی هاوڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٥٩٤٥) هاووڵاتی بوون لە (٢٩) شوێنی جیاواز، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٣٥) هاوڵاتی كەرەنتین كراون. 

ئەو وەزارەتە رونیكردووەتەوە لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (١٠٨٧) پشكنین ئەنجام دراوە، (٨٦١) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (٧٠) دهۆكلە ناویاندا (١٤) تووشبووی نوێ تۆماركراوە. 

 هەرچەندە پێشتر بە راگەیەندراوی جیاواز لە بارەی ناسنامەی ئەو توشبوانە وەزارەتەكە زانیاری بڵاو كردووەتەوە، بەڵام لە بەیاننامە فەرمەیەكەی ئەمشویشیدا جارێكیتر وردەكاریەكانی باس كردووەتەوە.
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان گەشتە (١٩٠) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاكبووەتەوە. 

1532 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations