وەزارەتی تەندروستی: 11 كەسیتر لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون

02.04.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبوونی 11 كەسیتری بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند كە 8 كەسیان لە شاری سلێمانین. 

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا ئاشكرا بوو كە لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بەدوا یتوشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 11 كەسی تر لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران. 

ئەو وەزارەتە رونیكردووەتەوە 8 كەس لە سلێمانی و 3 كەس لە هەڵەبجە توشی ڤایرۆسەكە بوون. بەوەش كۆی توشبوانی هەرێم گەیشتە 200 كەس كە 2كەسیان گیانیان لەدەستداوە. 

864 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations