ئێران؛ لە 24 كاتژمێردا 158 كەس گیانیان لەدەستدا

04.04.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی ئێران دواین ئامارەكانی توشبوونی بە كۆرۆنا بڵاو كردەوە و تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی 160 كەس گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە 2هەزار و 500 كەس توشبووە. 

كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 158 كەسی دیكە بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 560 حاڵەتی نوێی تووشبون تۆماركراون.

ناوبراو لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆیدا ئاشكرای كرد، ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 55 هەزار  و 743 كەس و لەو ژمارەیە سێ هەزار و 452 كەس گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی ‌وەزارەتی‌ تەندروستی ئێران، وتیشی، باری تەندروستی زیاتر لە چوار هەزار تووشبوو ناجێگیرە و نزیكەی 18 هەزار كەسیش لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەوە.

290 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations