رێكخراوی تەندروستی جیهانی مژدەی خۆشی راگەیاند

06.04.2020

لڤین: 
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەبێ ئەوەی وردەكاریەكەی ئاشكرا بكات مژەی بەرهەمهێنانی ڤاكسین رادەگەیەنێت و دەشڵێت ئەم هەفتەیە دەستپێشخەرییەكی گەورە بۆ خێراكردنی  بەرەوپێشبردنی پێكوتەی دژە كۆرۆنادا دەكرێت.

تێدرۆس ئەدهەنۆم گێبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، رایگەیاند "هیوایەكمان هەیە كە ئەم هەفتەیە دەستپێشخەرییەكی گەورە دەكرێت بۆ خێراكردنی لێكۆڵینەوە و بەرەوپێشبردنی ڤاكسینەكانی دژ بە كۆرۆنا". 

ناوبراو وتیشی "لەو دەستپێشخەریەدا میكانیزمێك دادەنرێت، بۆ دابەشكردنی ڤاكسینەكان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر ئەو كەسانەدا كە پێویستییان پێیە".

16822 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations