پارتی رێكەوتنی زارەكی كردووە بۆ هێشتنەوەی وەزیرەكانی لە حكومەتی نوێی عێراق

07.04.2020

لڤین: 
پارتی رێكەوتنی رانەگیەندراوی لەگەڵ كاندیدی راسپێدراوی حكومەتی نوێی عێراق كردووە بۆ هێشتنەوە وەزیرەكانی لە كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراقی و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش پشت راستی دەكاتەوە. 

پارتی بەبێ ئەوەی بە فەرمی ئاشكرای بكات رێكەوتنی زارەكی لەگەڵ عەدنان زورفی، راسپێدراوی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردووە بۆ هێشتنەوەی وەزیرەكانی لە كابینەی نوێی حكومەتدا.

زانیاریەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن عەدنان زورفی بڕیاریداوە هەریەكە  لەفوئاد حوسێن وەزیری دارایی و بەنگین ڕێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە ناو وەزیرەكانی كابینەكەی دەبێت كە هەردوویان وەزیری پارتین لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی. 

لەو بارەیەوە باسم خەشان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرای كردووە عەدنان زورفی سەرۆك وەزیری راسپێرداو بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەنگی لایەنە كوردییەكان لەپەرلەماندا بڕیاریداوە وەزیرە كوردەكانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لەناو كابینەكەی خۆیدا بهێڵێتەوە.

547 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations