لە٢٤كاتژمێری ڕابردوو٨٤كەس كەرەنیتن كراون و ١١كەس تووشی كۆرۆنابوون

07.04.2020

لڤین: 
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی (١١) تووشبووی نوێی بە كۆرۆنای تۆمار كردووە و (٨٤) هاووڵاتییشی كەرنتین كردووە و زۆرینەی توشبووەكانیش لەو ماوەیەدا لە هەولێر بووە. 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە (٤٢) ئەمڕۆیدا لەبارەی ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا ئاشكرای دەكات: لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٨٤) هاووڵاتی كەرنتین كراون و بەوەش لە ئێٍستادا (١٥٤٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە. 

وەزارەتەكە ئاشكرای دەكات لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٩٢٧) پشكنین ئەنجام دراوە، (٦٢٢) یان هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (١٤٠) دهۆك، دەرئەندجامی ئەو پشكنینانە (١١) تووشبووی نوێ تۆماركراوە. 

ئەو وەزارەتە رونیدەكاتەوە لەو ماوەیەدا لەپارێزگای هەولێر (٥) كەس پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بووە كە" (٣) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣٢)، (٢٨) ساڵ و پیاوێك تەمەن (٣١) ساڵ، منداڵێك تەمەن (١١) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەكی ( كانی گەلی، ٩٤ی باداوە) وە هەموویان بەركەوتەی تووشبووەكانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن".

ئەو وەزارەتە ئاشكراشیدەكات لە پارێزگای سلێمانی (٢) كەس پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بووە كە (٢) ئافرەت بوون تەمەنیان (٦٠)، (٣٨) ساڵ كە یەكیان لە ناحیەی بازیانە و بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، ئەوەیتریان لە ناحیەی حاجی ئاوایە كە پێشینەی گەشتكردنی هەبووە.

وەزارەتەكە ئەوەشی رونكردووەتەوە لە پارێزگای دهۆك (٣) كەس پشكنینیان پۆزەتیڤ بووە كە پیاوێك و ئافرەتێك تەمەنیان (٣١) ساڵ و مناڵێك تەمەن (١٠) ساڵ كە یەك خێزانن و لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لە كەرەنتیندابوون.

ئەوەشی رونكردووەتەوە پارێزگای هەڵەبجە (١)كەس پۆزەتیڤ بووە كە ئافرەتێكی تەمەن (٤٨) ساڵ كە بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە.

وەزارەتەكە ئەوشەی رونكردووەتەوە كۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٢٨٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

687 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations