وەزارەتی حەجی سعودیە پارەی عەمرەكارانی هەرێمی كوردستان دەگێڕێتەوە

07.04.2020

لڤین: 
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، وەزارەتی حەجی سعودییە خەرجی ڤیزەی عومرە‌كارانی هەرێمی كوردستانی گەڕاندەووەتەوە و ئەو هاووڵاتیانیە پارەیانداوە دەتوانن پارەكەیان وەربگرنەوە. 

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "دوای ئەوەی بە بڕیاری عەرەبستانی سعودییە گەشتی عو‌مرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی كۆرۆنا وەستێنرا، نزیكەی 1700 ھاووڵاتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیاكانی تایبەت بە عەمرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو، لە بڕیارێكدا سعودییە پارەی ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیان گێڕایەوە سەر ھەژماری كۆمپانیاكان كە بۆ ھەر عو‌مرەكارێك بڕی 210 دۆلاری ئەمەریكی بوو".

وەزارەتی ئەو قاف ئەوەشی وتووە "ئەو ھاووڵاتیانەی بەنیازی گەشتی عو‌مرە بوون و پارەیان دابووە كۆمپانیاكان، بەڵام گەشتەكەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی كۆمپانیاكانیان بكەن و  پارەكانیان وەربگرنەوە".

415 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations