وەزارەتی نەوتی عێراق پارە بۆ رووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكات

08.04.2020

لڤین: 
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ بڕیاریدا بڕی100 ملیۆن دینار تەرخانبكات بۆ كۆمەككردنی دامەزراوە تەندروستییەكانی بەغداد، بە مەبەستی پشیتوانیكردن لە هەوڵەكانیان سنورداركردنی كۆرۆنا.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند: وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سامر غەزبان، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ووزە بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان بە پێشكەشكردنی كۆمەك بە پارێزگاكان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنا، كۆمپانیای گشتی غاز بڕی100ملیۆن دیناری تەرخانكرد بۆ كۆمەككردنی دامەزراوە تەندروستییەكانی بەغداد.

ناوبراو رونشیكردەوە ئەو كۆمەكە بۆ پشتیوانیكردنە لە دامەزراوە تەندروستییەكانی پارێزگاكان، دابینكردنی پێداویستیە تەندروستیەكانە بۆ نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی كە نەخۆشیان تیادا كەرەنتین كراوە.

234 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations