تویتەر یەك ملیار دۆلاری بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا تەرخان كرد

08.04.2020

لڤین: 
دامەزرێنەری تویتەر رایگەیاند، بڕی یەك ملیار دۆلار لە سامانی خۆی دەبەخشێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخان دەكات تاوەكو بتوانێت خزمەتێك بە مرۆڤایەتی بكات. 

جاك درۆسی، دامەزرێنەری تویتەر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕی یەك ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبەخشێت، كە دەكاتە زیاتر 28%ی سامانەكەی دەكات. 

ئامخاوەنی تویتەر ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەگەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بەرەو كەمبونەوە بڕوات، ئەوا پارەكە بەكاردەهێنێت لەو هەوڵانەی كە بۆ پاراستنی تەندروستی ژنان و پەرەپێدانی توانا فێركاریەكان ئەنجام دەدرێت.

522 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations