سەرۆكی هەرێم پشتیوانی خۆی بۆ مستەفا كازمی راگەیاند

08.04.2020

لڤین: 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ كاندیدی هێزە ئیشعیەكان دەربڕی و داواش لە هەموو لایەنەكان دەكات بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكومەت تەواو بكات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دۆخی ئێٍتای عێراقەوە راگەیەندراوێكی بڵا, كردەوە و تیایدا دەڵێت: ئەم دۆخە سەخت و دژوارەی ئێٍستا، لە هەموومان دەخوازێ ناكۆكییەكانمان بەلاوە بنێین، هەرچی زووترە لەسەر میكانیزمێك بۆ پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای سازانێكی ڕاستەقینە ڕێكبكەوین.

ناوبراو پێیوایە گرنگترین ئەركی حكومەتی ئێستای عێراق دەوە بێت ئەو قەیرانانە تێپەڕ بكات كە تێیدایە و دەشڵێت "سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕوانگەی باوەڕی بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئامادەیی بۆ كاری جددی لەو پێناوەدا، پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بە پشتیوانیی هەموو لایەنە نیشتمانییەكان زۆر بە پێویست دەزانێ.

سەرۆكی هەرێم ئەوەشی ئاشكرا كردووە "پێشوازی لە كاندیدكردنی بەڕێز مستەفا كازمی دەكەین بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەی شیعەوە. داوا لە هەموو لایەكیش دەكەین پشتیوانی بكەن تا بە زووترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكومەت تەواو بكات. 
 

703 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations