كۆمپانیای كیا بەهۆی کۆرۆناوە درێژكردنەوەی ماوەی گرەنتیی ئۆتۆمبێڵەكانی ڕاگەیاند

11.04.2020

لڤین: سەرکۆ جەمال

كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز" بەرنامەی "كیا پڕۆمیس" (Kia Promise)ی جیهانی ڕادەگەیەنێت بۆ درێژكردنەوەی گرەنتیی ئۆتۆمبێڵەكانی، ئەم بەرنامەیە بۆ كڕیارانی ئۆتۆمبێڵەكانی كیایە، كە بە هۆی خۆپارێزییەكان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "كۆڤید 19" جووڵەكانیان سنووردار كراوە و ناتوانن بچنە هەموو شوێنێك.

بەرنامەی "كیا پڕۆمیس" لە 142 وڵات جێبەجێ دەكرێت و هەموو ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەگرێتەوە كە گرەنتیی بنەڕەتی كیایان هەیە و ماوەكەی لە نێوان 1ی فێبرایەر و 30ی ئەپڕێلی 2020 كۆتایی پێ دێت.

ئەم بەرنامەیە ماوەی گرەنتیی هەموو ئەو ئۆتۆمبێڵانە تا 30ی یۆنیۆی 2020 درێژ دەكاتەوە ، واتە ئەم بڕیارەی کیا بۆ ئەوکەسانەیە بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە بەشی چاککردنەوە

سانج دای كیم، جێگری سەرۆكی یەكەم و سەرۆكی بەشی ئەزموونی كڕیارانی جیهانی لە كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز" دەڵێت: "لە ڕێگەی ئەم درێژكردنەوە گشتگیرەی كیا بۆ ئەو كڕیارانەی ڕەنگە كاریگەری بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەیان كەوتبێتە سەر، كیا مۆتۆرز هیواخوازە ئەم نیگەرانییانە بڕەوێنێتەوە كە لەم ماوەیەدا دروست بوونە، ئامانجی ئێمە كەمكردنەوەی نیگەرانییە بۆ چاككردنەوەی ئۆتۆمبێڵەكانیان لە سەردەمی ڕێوشوێنەكانی دووریی كۆمەڵایەتی".

لە چەند ڕۆژێكی كەمی داهاتوو، كیا نیم لە ڕێگەی تەلەفۆن/ئیمەیڵ لە پەیوەندیدا دەبێت لەگەڵ هەموو كڕیارەكانی.

كیا مۆتۆرز بریکاری لەهەموو کوردستان هەیە و ئەم بڕیارەی ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ئۆتۆمبێلی ئەسڵی کیایان کڕیوە.

249 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations