لەشكری رۆژ یان پێشمەرگەی رۆژ

14.04.2020

لڤین: لە هەژماری سەرتیپ جەوهەر وەرگیراوە


ئەوەی زانراوە ئەم هێزە یەك لیوایە ژمارەیان سێ‌ بۆ چوار هەزار چەكدارێكە، فەرماندەكەیان ئەفسەرێكە خەڵكی دهۆكە بەناوی (عەقید قادر شێخ مەمی). پێكهاتەی سەربازییان جیاوازە لەپێكهاتەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، چونكە سەربەهێزی زێرەڤانی پارتی دیموكراتی كوردستانن نەك وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان، فەرمانیش هەر لە پارتی دیموكراتی كوردستان وەردەگرن.

ئەو هێزەی بەناوی پێشمەرگەی رۆژئاوا لە رێگەی نێوان ربیعە تا ناحیەی سنونێ‌ ژمارەیەكی زۆر بازگەیان داناوە، ئەو چەكدارانەی لەو بازگانە بوون بەشێكیان وێنەیەكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیان لەشانی خۆیان درووبوو، هاوكات وێنەیەكی گەورەی سەرۆكی پارتیان لەبازگەكان هەڵواسیبو. ئەو هێزە جل و بەرگ و پێداویستی و تفەنگیان جیاوازترە لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان و لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گرنگی زۆریان پێدەدرێت، بەشێك لەو هێزە لە دەوروبەری بەنداوی موسڵ جێگیركراون، بەشێكیشیان بەرامبەر سنوری رۆژئاوا بەدرێژایی رێگەی رەبیعە - سنونێ‌ جێگیركراون و لە سەربازگەكانی زێرەڤانی مەشقیان پێدەكرێت و هەمان موچەو دەرماڵەی زێرەڤانیان هەیە.

لەكتێبی سەفەرێك بۆ ئێزیدخان - 2016

وێنەكە لەسەفەریكدا بۆ رۆژئاوای كوردستان گیراوە

277 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations