عێراق شکستێکی گەورەی خوارد

14.04.2020

لڤین: لە ھەژماری ئەمین بەکر وەرگیراوە

  لەڕێکەوتنی ئەمڕۆی وڵاتانی فڕۆشیاری نەوت، ئۆپێک پڵەس ، عێراق زەرەرمەندی گەورەبوو،  بەپێ ی ڕێکەوتنەکەی ئەمڕۆ بڕیارە 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوت لەبازاڕەکانی دنیا کەم بکرێتەوە، لەم بڕە سعودیە 2.6  ملیۆن وشەش سەدهەزارو عێراق 1.06 یەک ملیۆن و،شەست  هەزار بەرمیل نەوت بۆ مانگی ئایارو حزیران کەم بکاتەوە و لەمانگی تەموزیشەوە بڕی نەوتی کەمکراوەی عێراقی دادەبەزێت بۆ  859هەزار بەرمیل.
لەئێستادا عێراق ڕۆژانە بڕی  4.653  چوارملێۆن و شەش سەدو پەنجاو سێ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرهەم دەهێنێ، بەڵام لەو بڕە  2065 هەزاری بۆ بەکارهێنانی تر دەڕوات واتە ڕاستەوخۆ نافرۆشێت تابەهاکەی بچێتە سەر خەزێنەی داڕایی واتە لەپای کۆمەڵێک پابەندی والتزام دەڕوا ،  لەوانە( مستحەقاتی بەڵێندەرەکان 750 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، ،پاڵێوگە ناوخۆیەکان700هەزار  و 100هەزار   لەبری هاوردەکردنی غازی ایرانی ، و  150هەزار بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتیەکانی وەکو بەنزین، 150هەزار بۆ کارەبا ، 200هەزار بۆ وڵاتی.چین بەپێ ی ڕێک کەوتنی عێراقی چینی ،‌15 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەردەن )، بەمەش عێراق 1.528  هەزار بەرمیلی بۆدەمێنێتەوە بۆفرۆشتن بۆمانگەکانی ئایارو حزیران و لەمانگی حەوتیشەوە دەبێت 1.727یەک ملیۆن و حەوسەدو بیست وحەوت هەزار،  وەپێش ناچێت سەرەڕای ئەم کەم کردنەوەیەی بڕی فرۆشتن، نرخی نەوت بەو خێرایە بگەڕێتەوە ئاستی نرخی پێشوی. بەمەش داهاتی عێراق لەفرۆشتنی نەوت بەڕادەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.،  لەکاتێکدا هەریەک لە ئەمریکاو ڕوسیاو سعودیە وەکو سێ براوەی ئەوڕێکەوتنە نەوتیە دەرکەوتن و توانیان ڕای خۆیان بسەپێنن و مەکسیکیش توانی لەچوار سەد هەزار بەرمیل بەرکەوتەی خۆی کە دەبوایە کەمی بکردایاتەوە ، خاتریان گرتو  بۆیان کردە سەد هەزار بەرمیل ، سعودیە زیرەکانە توانی بڕی فرۆشتنی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 بکاتە پێوەری توانای فرۆشتن کە لەو کاتەدا ڕۆژانە 11 ملیۆن بەرمیلی فرۆشتوە ، لەکاتێکدا کۆتایی ساڵی پێشو توانای فرۆشتنی سعودیە 9.7  ملیۆن بوە بەمەش  لەواقعدا کەگەورەترین فرۆشیاری نەوتە تەنها 1.3 یەک ملیۆن وسێ سەدهەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی کەم کردۆتەوە نەک 2.6دوو ملیۆن وشەش سەد هەزار ، ئەمریکاش هیچ کەمکردنەوەیەکی بەرهەم هێنانی بەئەستۆنەگرت بەبیانوی پاشەکشەی خستنە ڕی نەوت بەبڕی 3ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بەهۆی زیانی کۆمپانیاکانی نەوت ، ڕوسیاش لێبوردنی بۆ 878 هەزار بەرمیل نەوتی قورس وەرگرتو توانی کەمکردنەوەیەکی ئەوتۆ لەخۆ نەگرێت. ئەوەی زۆرترین زیانی بەرکەوت عێراق بوو، چونکە 93%داهاتی عێراق پشت بەنەوت دەبەستێت و بەتەنها خەرجی موچە لەعێراقدا زیاترە لە 3.600 سێ ملیاروشەش سەد ملیار دۆلار بێجگە لەموچەی هەرێم ، لەکاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی کەعێراق دەتوانێت بیفرۆشێت 1.528هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەنرخی ئەمڕۆ 1.700 یەک ملیارو،حەوسەد ملیۆن دۆڵار دەبێت.
 عێراق دەیتوانی چی بکات ؟،عێراق  وەکو یەکێک لەدامەزرێنەرانی ڕێکخراوی ئۆپێک ودووەم بەرهەم هێنی نەوت لەو ڕێکخراوەدا ،دەیتوانی ڕەخنەی جدی لەسعودیە بگرێت بەوەی کەدەر ئەنجامی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە زیانی زۆر گەورەی بەرکەوتوە ، چونکە  لە 9/3/2020  سعودیە بەبێ گەڕانەوە بۆ عێراق وڕەچاوکردنی دۆخی خراپی ئابوریەکەیی وتاک سەرچاوەی داهاتەکەی کەنەوتە ، لەو کاتەدا بڕیاری کۆتایهێنان بەڕێکەوتنی اوپێک  پڵاسی داو بوە هۆی دابەزینی نرخی نەوت  بەڕێژەی  زیاتر23% و سەرئەنجام زیانێکی زۆر بەر وڵاتانی فرۆشیاری نەوت بەتایبەت عێراق کەوت و عێراقی خستە دۆخێکی قەیراناوی قورسەوە ، ئەمە بێجگە لەوەی عێراق تائێستاش بەدەست ئاساوارەکانی شەڕی داعش و وێران بونی ژێر خانی ئابوری دەناڵێنی و بۆئەمەش ڕاپۆرتەکانی کۆنگرەی وڵاتان  بۆ پاڵپشتی عێراق کە لەکوێت بەسترا ئامادەن ، بۆیە دەتوانرا پێداگری لەسەر ئەو دووخاڵە بکرایە تاوەکو جارەکانی پێشوو عێراق لەکەم کردنەوەی فرۆشتنی نەوت بۆ ماوەیەک ببەخشرایە یان لانی کەمی بڕەکەی نیوەی ئێستا بوایە.

1883 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations