تەندروستی جیهانی لەبارەی شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ هۆشداری دەدات

14.04.2020

لڤین: 
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، پێویستە وڵاتان بەشێوەیەكی لەسەرخۆ قەدەغەی هاتوچۆ بشكێنن ئەگەرنا دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سەرەتا لە رووبەڕبوونەوەی كۆرۆنادا. 

تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، رایگەیاند "پێویستە وڵاتان لەكاتی گونجاودا و بە لەسەرخۆیی قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگرن، چونكە مەترسی هەیە ڤایرۆسی كۆرۆنا 10 هێندەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز كوشندەبێت".

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تەنها لە ڕێگای بەكارهێنانی ڤاكسینێكی گونجاو دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانرێت كۆرۆنا لە جیهاندا كۆنتڕۆڵبكرێت "لە بەشێك لە وڵاتان هەموو سێ بۆ چوار ڕۆژێك ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو هێندە زیاد دەكات، كۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە".

ناوبراو وتیشی "دۆزینەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە زوویی، پشكنین و جیاكردنەوەی توشبووان و گرنگیدان بە تەندروستی توشبووەكان پێویستن بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا".

1230 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations