دەستپێكردنەوەی چامپیۆنس لیگ دیاری كرا

21.04.2020

لڤین: 
سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا وادەی دەستپێكردنەوەی خولەكانی تۆپی پێ ئاشكرا دەكات، بەهۆی دوورخستنەوەی هاندەرانیش لە یاریگاكان  نیگەرانی دروست دەكات.

ئالێكساندەر جێفرێن سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوێفا رایگەیاند: ئەگەر جارێكی دیكە سەیری یاریی تۆپی پێ بكەینەوە رەنگە لە مانگی (ئەیلوول) بێت.

 ئەو وتیشی: رەنگە لە سەرەتای دەستپێكردنەوەی چالاكییەكانی تۆپی پێ یارییەكان لە پشت دەرگایەكی داخراو بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچن بەڵام درێژە ناكێشت و هاندەران دەگەڕێنەوە یاریگەكان.

1401 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations