سەرۆك وەزیرانی رووسیا توشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

30.04.2020

لڤین: 
میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ پشكنینی كۆرۆنا بۆ میخائیل میشوستین، سەرۆك وەزیرانی روسیا كراوە و دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە. 

ناوەندی هەواڵی روسیا ئەلیەوم، بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە توشی كۆرۆنا بووە، ڤلادمێر پۆتین، سەرۆكی وڵاتەكەی ئاگادار كردووەتەوە و لەبەرامبەردا ئەندرێ بیلۆسۆڤی جێگری سەرۆك وەزیرانی بۆ راییكردنی كارەكانی دەستنیشانكردووە.

ئەوە لە كاتێكدایە بەگوێرەی ئامارەكان 106 هەزار و 498 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و لە نێویاندا هەزار و 73 كەس گیانیان لەدەستداوە. 

418 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations