ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی دەستی لە پەرلەمانتاری کێشایەوە

04.05.2020

لڤین: 
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و هۆكارەكەشی روندەكاتەوە. 

میران محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، پاش وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەناو یەكێتیدا بڕیاریداوە لە ئەندامیەتی پەرلەمانی عێراق بكشێتەوە.

ناوبراو رونیكردەوە "پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەم بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق پابەندبوونمە بە پرانسیپەكانی نەهێشتنی فرەپۆستی وەك رێكارێكی چاكسازی لە پەیڕەوی پەسەندكراوی یەكێتیدا ئاماژەی پێدراوە".

ئەو دوای لەو كاندیدەی دوای خۆی دەكات كە شوێنی دەرێتەوە تواناكانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ خزمەتی گشتی و دەشڵێت ئەو خۆی تەرخاندەكان بۆ كارەكانی حزبەكەی. 

10730 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations