ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی ترەمپ و کازمی

12.05.2020

لڤین:
کۆشکی سپی وردەکاری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی ئاشکرا کردو رایگەیاند جگە لە پەیامی پیرۆزبایی پشتیوانی ئەمریکا بۆ حکومەتی نوێ دوپاتکراوەتەوە.


جاد دیر، وتەبێژی کۆشکی سپی، رایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کردووە بەهۆی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.


ئەوەشی رونکردەوە سەرۆکی ئەمریکا  پشتگیری وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردووەتەوە لە میانی رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا و دڵنیاییداوە لە گرنگیدان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش.


دۆناڵد ترەمپ هانی کازمییشیداوە بۆ بەدیهێنانی خواست و داواکارییەکانی گەلی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و هەڵبژاردنی پێشوەختە.

656 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations