"بازرگانیەکی جیهانی بێ بەرامبەر بۆ هەمووان"

تەنها بەدابەزاندنی یەک ئەپ لەمۆبایلەکەتدا پێدەچێت لەداهاتودا ببیتە خاوەنی ملیۆنان دۆلار!

12.05.2020

لڤین: لە هەژماری گۆران دوکانی وەرگیراوە


"پێشەکی"
لەکوردستان هیچ هیوایەک نەماوە بۆ ژیان!، بەلام لەگەڵ ئەم سیستەمی بەجیهانگیربون و پێشکەوتنی عەولەمەو بەتایبەتیش جیهانی ئۆنلاینەدا ئێمەی تاراوگەنشین دەتوانین زۆرکاری سودبەخشی هاوبەش لەگەڵ هاونیشتیمانیانمان لەکوردستاندا شەیربکەین کەدواجار دەکرێت هەمووان سودمەندبین (لەئێستادا ئەم بزنسە ئەلیکترۆنیەی کەباسی دەکەم بەنموونە).


لێرەدا خاڵی زۆرگرنگ ئەوەیە کەزۆرجار گوێبیست دەبین بەهەزاران گەنج لەکوردستان ئامادەی هەموو جۆرەکارێکن بەڵام کاریان دەستناکەوێت، ئەی ئێستا دەڵێیت چی ئەگەر بێ ئەوەی خاوەنی هیچ بڕەپارەیەک بیت و هیچ پارەیەک بخەیتە ئیشەوە تەنها بەدابەزاندنی یەک ئەپ لەمۆبایلەکەت و تەنها بەیەک کلیکی ڕۆژانە لەداهاتودا ببیتە خاوەنی ملیۆنان دۆلار؟!

"دراوی پای چیە؟"
دراوی پای کەبە pi network ناسراوە، دراوێکی ئەلیکترۆنی نوێی دروستکراوە لە لایەن هەرسێ پرۆفیسۆری زانکۆی ستانفۆردی ئەمەریکی (Nicolas Kokkalis، Chengdiao Fan، Vincent McPhillip) لەبەرواری 31/03/2020وە کەوتۆتە کار بۆ بەکارھێنەرانی. لە ئێستادا ھیچ بەھایەکی نیە لە بورسەدا بۆیە بەبێ بەرامبەر (بەخۆڕایی) بەردەستە بۆ ھەمو کەسێک لە 173 ولاتی جیهاندا (کەخۆشبەختانە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە) ھەرکەسێک ئێستا ئەپەکەی دابەزێنێت و چەند کەسێک بانگێشت بکات بۆئەم بەرنامەیە ئەوا بەبێ بەرامبەرو بێ ئەوەی هیچ بڕەپارەیەک بخاتە ئەم بزنسە ئەلیکترۆنیەوە ڕۆژانە بالانسەکەی زیاد دەکات.

"چۆن بەشداردەبیت و چۆن قازانج دەکەیت؟"
ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە بیکەیت بۆ بەشداریکردن تەنها ئەم پێنج خاڵە گرنگەیە:


1- لەئەپ ستۆر ئەپی Pi Network دابەزێنە.


2- سەرەتا کە ئەپەکەت کردەوە بۆ داخڵبون دوو ئۆپشنت ئەداتێ، ئەگەر ویستت لەڕێگەی فەیسبووکەوە داخڵبیت ئەوا کلیک لەسەر خانەی یەکەم بکە کەنوسراوە Continue with  Facebook ئەگەر ویستت لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەوە داخڵبیت ئەوا کلیک لەسەر خانەی دووەم بکە کەنوسراوە Continue with phone number دواتر ژمارە تەلەفۆنەکەت بنوسەو کلیک لەسەر ووشەی GO بکە، پاشان کۆدێکی چوار ژمارەیت بەمەسج بۆ دێت لەناو ئەو لاکێشەیەدا بینوسە کەنوسراوە verification code دواتر کلیک لەسەر continue بکەو ئەچیتە ناو پرۆگرامەکەو پاشان سێ لاکێشەی ترت ئەداتێ کەداوای ناوی یەکەم و کۆتای و یوزەرنەیمت لێ ئەکات، لەخانەی یەکەم نوسراوە First Name ناوی خۆت بنوسە، لەخانەی دووەم نوسراوە Last Name ناوی باپیرت بنوسە، لەخانەی سێهەم نوسراوە Choose your username ئەوا یوسەرنەیمێک بەدڵی خۆت بنوسە (لە 4 وشە یان ژمارە کەمتر نەبێت و لە20یش زیاتر نەبێت)، پاشان کەکلیکت کرد کۆتاجار خانەیەکت ئەیاتێ کەنوسراوە Invitation code واتە کێ بانگێشتی کردویت بۆئەم پرۆگرامە دەتوانن یوزەرنەیمەکەی من بنوسن [email protected] پاشان کلیک بکەن لەسەر ووشەی SUBMIT دواجار دەچیتە ناو پرۆگرامەکەو دەبیتە یەکێک لەبەشداربوە جیهانیەکانی پرۆگرامی پای.


3- دوای بەشداریکردنی خۆت لەم پرۆگرامە ھەوڵ بدە زۆرترین کەس بانگھێشت بکەیت یان لانیکەم 3بۆ5 کەس بۆ ئەوەی ھەمان کاری تۆ بکەن.


4- ئەو کەسانەی کەبانگێشتت کردن بۆ ئەم پرۆگرامە پێیان بڵێ کە ئەوانیش کەسانیتر بانگێشت بکەن بۆ ئەم پرۆگرامە، هەروەها یوزەرنەیمی خۆتیان پێ بدە تاکو ئەوان لەڕێگەی تۆوە بێنە ناو پرۆگرامەکەوە، وەپێیان بڵێ ئەو کەسانەی کە لەڕێگەی ئەوانیشەوە دێنە ناو ئەم پرۆگرامەوە ئەوانیش وەک تۆ یوزەرنەیمی خۆیان بدەن بەو کەسانە، دواجار خۆت و ئەوان و ئەوانەشی لەڕێگەی ئەوانەوە بەشداردەبن سودمەند دەبن، بەم جۆرە تۆڕە فراوانەی کارکردن لەجیهاندا بەردەوام بالانسی تۆو ئەو کەسانەش زیاد دەکات کە لەڕێگەی تۆوە بەشداریان کردوە بەبێ ئەوەی (لەئێستادا) ھیچ بڕە پارەیەک بدەیت.


5- ئەم خاڵە زۆرگرنگەو نیوەی زیاتری هەموو ئیشەکەتە کەزۆریش ئاسانە!، دوای هەموو 24کاژێرێک واتە ڕۆژانە تەنها یەکجار بچۆناو ئەپەکەو لای دەستەڕاست بازنەیەکی شین هەیە تەنها یەک کلیکی لەسەر بکەو هیچیتر کەبۆ ئەبدەیتکردنەوەی پرۆگرامەکەیە تاکو دراوی پایت بۆ دروست بکات.

"کەی دراوی پای دەچێتە بۆرسەوە؟"
دراوی پای بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرو خێرا لەئاستی جیهاندا بەکارهێنەری زیاد دەکات، ئابوری ناسانی جیهان پێیان وایە لەداهاتودا دەبێتە یەکێک لەگەورەترین دراوە جیهانیەکان چونکە بەجۆرێک هەتا ئەمڕۆ لەماوەی تەنها مانگێک و یانزە ڕۆژدا بەکارهێنەرانی دراوی پای  3.5 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە، وابڕیارە کە بەکارهێنەرانی گەیشتە 10 ملیۆن کەس بخرێتە بۆرسەوە، ئەو کات دەتوانیت دراوی پای بکەیت بەدۆلار یان دینار یان هەرجۆرە عوملەیەکی دیکە.

"بیرخستنەوەیەکی زۆرگرنگ"
هەموان دەزانین پێشتر دراوی بیتکۆین Bitcoin کە دروستکرا ھیچ بەھایەکی نەبو پاش ماوەیەک نرخی بەرز بویەوە ھەتا نرخی یەک بیتکۆین بو بە 20,000$ دۆلار واتە دوو دەفتەر، لەئێستادا نرخی دابەزیوە بەڵام ھێشتا یەک بیتکۆین 7000$ دەکات واتە حەفتا وەرەقە. لەکاتێکدا دراوی بیتکۆین تاکو ئێستا خاوەنی دیارنیەو نازانرێت لەکوێیە بەلام دراوی پای خاوەنەکەی سێ پرۆفیسۆرە کە لەسەرەوە ناویانم نوسیوەو لەوێنەکەشدا دیارن، هەروەها کۆپەرەیشنی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکایە، تکایە بیتکۆینمان لەدەستچوو بائەم دراوە ئاڵتونیە لەدەست نەدەین کە لەئێستادا بەخۆڕای هاتۆتە بەردەستمان!، پەلەبکە لەدابەزاندنی ئەم ئەپە، کارێکی زۆر ئاسانە ھەوڵبدە بە زوترین کات بڕیار بدەیت چونکە ئاگاداربە لەداھاتودا کەگەیشتە 10 ملیۆن بەکارهێنەر پێدەچێت ببێتە پارەو نەتوانیت بێ بەرامبەر بەشداربیت!!.
بەهیوای سودبینین بۆ هەموان....

531 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations