پێدەچێ حكومەتی هەرێم ‌نیازی شەڕی هەبێ لەگەڵ ئەمریكا

17.05.2020

لڤین: لە هەژماری رەعد رەفعەت وەرگیراوە

نوێترین ژمارەی مووچەخۆرانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەپێی زانیاریەكانی بایۆمەتری (322678) كەسە. ئەمەش دەكاتە نزیكەی 38% هەموو موچەخۆرانی هەرێم لەكۆی نزیكەی (5) ملیۆن دانیشتوی هەرێم. 

ئەگەر بەراوردێكی خێرای دانیشتوانی هەندێك وڵاتی پێشكەوتو بە ژمارەی هێزە چەكدارە كارا ویەدەكەكانی بكەین دەبینین ژمارە ورێژەی هێزە چەكدارەكانی هەرێم نزیكە یان زۆر لەو‌ وڵاتە پێشكەوتوانە زیاترە. تەنها بۆ نمونە:

دانیشتوانی فەرەنسا: 67ملیۆن : 388000 سەرباز
دانیشتوانی یابان: 127 ملیۆن: 303000 سەرباز
دانیشتوانی بەریتانیا: 65 ملیۆن: 233000 سەرباز
دانیشتوانی ئەڵمانیا: 82 ملیۆن: 208000 سەرباز
دانیشتوانی ئیتاڵیا: 60 ملیۆن : 357000 سەرباز
دانیشتوانی ئوسترالیا: 26 ملیۆن : 79000 سەرباز
دانیشتوانی ئیسپانیا: 46 ملیۆن : 139000 سەرباز
دانیشتوانی كەنەدی: 36 ملیۆن : 94000 سەرباز

6983 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations