عێراق؛ بەرزترین ژمارەی كۆرۆنای لە رۆژێكدا تۆمار كرد

18.05.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی 150 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند یەكەمین جارە ئەو ژمارەیە لە ماوەی رۆژێكدا تۆمار كرابێت.  

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەبارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە 24 كاتژمێری رابردوو راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیایددا ئاشكرای كردووە سێ هەزار و 520 پشكنین ئەنجامدراون و ژمارەی تووشبووان لەو ماوەیەدا 150 تووشبوو بووە.  

تەندروستی عێراق ئەوەشی روونكردووەتەوە تا ئێستا 153 هەزار و 221 پشكنین ئەنجامدراون و ئەوانەیشی تووشی كۆرۆنا بوون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ناوچەكاندا دابەشبوون. 

ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاویكردووەتەوە توشبوونی نۆ حاڵەتی سلێمانیشی تیادایە، ئاماژەی بەوەشكردووە، 92 كەسی دیكە چاكبوونەتەوە كە زۆربەیان لە بەغداد بوون.  

لە ماوەی ئەمڕۆدا چوار كەسی دیكە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، كە سەرجەمیان لە شاری بەغدادن، بەوەش تا ئێٍتا كۆی توشبوونا گەیشتووەتە سێ هەزار و 554 كەس، دوو هەزار و 310 كەس چاكبوونەتەوە و 127 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

508 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations