لە عێراق 113کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

20.05.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا (113) کەسی دیکە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24  كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و 947 پشکنینی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 113 کەسیان پۆزەتیڤ بوون.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان لە شاری بەغدان، لەو ماوەیەدا 72 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترینیان لە بەغدای پایتەخت بوون.

197 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations