لە عێراق ١٥٣ حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

21.05.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماركردنی ١٥٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند لەگەڵ شەش حاڵەتی مردن. 

لە ئامارەكانی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئەنجامی ٦١٥١ پشكنیندا، ١٥٣ حاڵەتی نوێ تۆماركراوە، شەش كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و ٤٥ كەسیش چاكبوونەتەوە.

بەپێی ئەم ئامارە، كۆی تووشبووانی عێراق گەیشتە ٣ هەزار و ٨٧٧ حاڵەت، لە ناویاندا دوو هەزار و ٤٨٣ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٤٠ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

184 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations