وەزارەتی تەندروستی پێنج تووشبووی دیكەی كۆرۆنای راگەیاند

21.05.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی پێنج كەسی دیكەی بەكۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند. 

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكران. 

ئەو وەزارەتە روونیكردووەتەوە ئەو كەسانەی تووشبوون، پیاوێكی تەمەن 85 ساڵ و دوو كوڕی گەنج تەمەن 16 و 12 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 19 ساڵ و كچێكی گەنجی تەمەن 13 هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی كۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر.

بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووانی هەرێمی كوردستان گەیشتە 452كەس و پێَنج كەس گیانیان لەدەستداوە و 385 كەسیش چاكبوونەتەوە. 

357 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations