وەزارەتی دارایی و ئابووری روونكردنەوەیەك لەبارەی 400 ملیارەكەی بەغداد بڵاودەكاتەوە

21.05.2020

لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی ئەو 400 ملیار دینارەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی بۆ هەرێمدا رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت: سەڕەڕای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار وەك بەشێك لە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان . بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەك تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.

ئەو وەزارەتە روونیكردووەتەوە، وێڕای سەختی باری دارایی و كەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەكی زۆر ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزكردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشكرد.

1611 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations