لە عێراق 87 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

22.05.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تووشبوونی 87 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند و تەنها لە شاری بەغداد48 كەس تووشی ڤایرۆسەكەبوون. 

ئەو وەزارەتە نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو شەش هەزار و 70 پشكنین ئەنجامدراوە و بەوەش كۆی پشكنینەكان لە سەرتاسەری عێراق بۆ كۆرۆنا گەیشتووەتە، 175 هەزار و 830پشكنین. 

ئەو وەزارەتە رونیشیكردووەتەوە، لەو ماوەیەدا 49 كەسی دیكە لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و و حەوت كەی دیكەش گیانیان لەدەستداوە. 

بەوەش كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە سێ هەزار و 964 كەس، ژمارەی ئەو كەسانەشی چاكبونەتەوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 532 كەس و ژمارەی ئەو كەسانەشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 147 كەس. 

187 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations