لە سلێمانی حەوت کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

22.05.2020

لڤین: 

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  لە ئەنجامی بەردەوامی پشکنیینەکان، حەوت کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون کە سێ ئافرەت و چوار منداڵن. 

ئەو وەزارەت روونیکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

وەزارەتەکە لەبارەی ناسنامەی توشبووەکان دەڵێت: سێ ئافرەتی تەمەن ٥٧ و ٣٠ و ٢٥ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٢ و ٤ و ٣ و ٢ ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.

391 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations