رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكان هیومان رایتس وۆچ بەلایەندار وەسف دەكات

22.05.2020

لڤین: 
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكان، رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ بەلایەندار وەسف دەكات و دەڵێت راپۆرتەكانی رێكخراوی ناوبراو بێلایەن نین، سیاسین و لە رێگای راپۆرتەكانیان نیازی ئەوەیان هەیە راستیەكان بشێوێنێن. 

دوای راپۆرتەكەی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ كە لە رۆژی 19/5/2020 بە ناوی (دەسەڵاتی كوردی پەنا بۆ داپڵۆسینی خۆپیشاندانەكان دەبات) بڵاویكردەوە لەبارەی خۆپیشاندانەكەی دهۆك، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم وەڵامی دەداتەوە. 

لەو بارەیەوە زێباری رایگەیاند، هیومان رایتس وۆچ داوای هیچ وردەكارییەكی نەكردووه له حكومەتی هەرێم دەربارەی خۆپیشاندانەكه، لە راپۆرتەكەدا پشتی بە لێدوان و وتەی چەند سەرچاوەی باوەڕ پێنەكراو بەستووە، بۆیە ناكرێ حكومەتێك تۆمەتبار بكرێت بە پشت بەستن بە سەرچاوەی نادیار.

ئەو ئاماژەی بەوە كردووە لە ماوەی رابردوو هاوكاری و زانیاری پێویست دراوە بە ڕێكخراوەكە و دەشڵێت "راپۆرتەكانی رێكخراوی ناوبراو بێلایەن نین، سیاسین و لە رێگای راپۆرتەكانیان نیازی ئەوەیان هەیە راستیەكان بشێوێنێن و هەوڵی ناوزڕاندن بدەن". 

لە وەڵامی راپۆرتەكەی ئەو رێكخراوە رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكان دەشڵێت، ئەو كەسانەی كە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و بە تەحەداوە سووربوون لەسەر ئەنجامدانی گردبوونەوەكە لە كاتێكدا هێشتا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوە. 

1267 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations