هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

24.05.2020

لڤین:
هاتووچۆى سلێمانى بڕیاریدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ى لێخۆشبوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر.

ئەمڕۆ یەك شەممە، فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی، بە پەڕەی ترافیکی سلێمانی راگەیاندووە،‌ بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر، تا 15-6-2020 درێژكراوه‌ته‌وه‌.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی روونیکردووەتەوە، هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌ رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌دا مۆڵه‌ته‌كه‌ی یاخود ساڵانه‌كه‌ی یاخود ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت، لێخۆشبونی بۆ ده‌ركراوه‌ و له‌سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێت.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە، شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌وكاته‌، سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى  مامه‌ڵه‌كانیان.

3817 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations