دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە بردنەدەرەوەی شەش ملیار یۆرۆکە دەکات

25.05.2020

لڤین:

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم ئاشکرایدەکات دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە بردنەدەرەوەی شەش ملیار یۆرۆکەی ھەرێمی کوردستان و وتەی کۆمپانیاکەیان وەرگرتووە.

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕی شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دەڵێت: له‌ ئێستادا به‌ڵگه‌كان به‌شێكی لای ئێمه‌یه‌ و به‌شێكی لای داواكاری گشتییه‌.

ئەو لە دیدارێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەشڵێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ڕاسته‌ یان نا ئێمه‌ ئێستا له‌قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌داین له‌وباره‌یه‌وه‌.

ده‌شڵێت "حكومه‌تی هه‌رێم-یش گرنگی به‌باته‌كه‌ داوه‌ داوایان كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بكه‌ین، هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ته‌ئكیدله‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكرێت و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكرێت، ئێمه‌ش دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو."

ناوبراو ئەوەش ئاشکرا دەکات وتەی ئەو کۆمپنیایەیان وەرگرتووە کە لە دۆسیەکەدا وەک لایەنی نێردەی پارەکە ناوی ھاتووە . رونیشیدەکاتەوە ھاوکات داواکاری کشتی لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەکە دەستپێکردووە.

1501 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations