وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزترین رێژەی توشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند

27.05.2020

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرایکرد لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧ هەزار و ١٤ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٢٨٧ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو وەزارەتە ٢٥٧ توشبوویان لە بەغداد بووە، ٣٠ کەس لە بەسرە و یەک کەس لە سلێمانی پێنج کەس لە نەجەف و دوو کەس لە هەولێر و سێ کەس لە کەربەلا و سێ کەس لە کەرکوک و چوار کەس لە واست و چوار کەس لە دیالە و کەسێک لە دیوانیە و کەسێک لە میسان و کەسێک لە زیقار و دوو کەس لە سەڵاحەدین بووە.

وەزارەتەکە چاکبوونەوەی ٥٢ توشبووی کۆرۆنای ڕاگەیەندراوە، کە ٣٣ توشبوویان لە بەغداد و پێنج لە بەسرە و ١٠ لە دیالە دوو لە میسان و دوو کەس لە ئەنبار بووە.

هاوکات گیانلەدەستدانی شەش توشبووی دیکەی راگەیاندووە کە سەرجەمیان کە بەغداد بوون.

 لە ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا دەڵێت ٥ هەزار و ١٣٥ کەس توشبووە، کە ٢ هەزار و ٩٠٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٧٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

930 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations