ئەمریکا ٢٥ ئامێری دەستنیشانکردنی کۆرۆنا دەداتە هەولێر و عێراق

27.05.2020

لڤین:
کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە کە وڵاتەکەى ٢٥ ئامێری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ چوار تاقیگەی تەندروستی گشتی لە ھەولێر و بەغداد و نەجەف و بەسرە دابین کرد.


بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەو کونسوڵخانەیە ئەو ئامێرانە توانای تاقیگە تەندروستییە گشتییەکانی عێراق زیاد دەکەن بۆ بەووردی ناسینەوە و بەرەوپێش بردنی ئاستی دەستنیشان کردنی ڤایرۆسەکە.

هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کردووە ٤٤ لاپتۆپیش بەخشرانە تیمە پزیشکییەکانی لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ یارمەتیدانی کۆکردنەوەی زانیارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

434 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations